شه‌وى رابردوو له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕانه‌وه له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا یانه‌ى پۆرتۆی پورتوگالی به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رۆما تۆمار كرد
یانه‌ى پۆرتۆ له‌ناو یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه ئیتاڵیاكه تۆمار بكات و بە ئەنجامی یاری چون وگهڕانهوهدا سه‌ركه‌وت بۆ قۆناغى 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا سەرکەوت بۆ قۆناغی هەشت تیپی.
یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا به‌سه‌ركه‌وتنى رۆما به‌كۆتا هاتبوو به‌دووگۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك له‌یاری شه‌وى رابردووش لە کاتی یاسایدا پۆرتۆ بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە پێش بوو، ناوبژیوان بەناچاری پەناى بۆ کاتی زیادکراو برد
لەکاتی زیادکراوی یاریه‌كه پۆرتۆ بەهۆی ڤارەوە لێدانێکی سزاى بۆ هەژمارکراو لەخولەکی 117دا توانی گۆڵی سێیەم تۆماربکات
بە ئەنجامی یاری چون و گه‌ڕانه‌وه یانەى پۆرتۆ سەرکەوت بۆ قۆناغی 8 ى خولی یانه پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا و رۆماش ماڵئاوایی له‌خوله‌كه كرد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.