فهریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگەیاند: داعش لەعێراق تەواو لاواز بووە و لە سوریاش بەرەو لەناوچوون دەچێت، بەڵام داعش بەشێوازی گروپی بچوك ماوەتەوە و دەبێت لەڕووی سەربازی و هەواڵگرییەوە كار لهسهر كۆتاییهێنان به پاشماوهی چهكدارانی داعش بكرێت. وتیشی : ئەگەر داعش بەشێوەی مەیدانی و سەربازی كۆتایی پێبێت، ئەوا بەشێوەی فكری دەمێنێت و هەموو ئەو لایەنانەی شەڕی داعش دەكەن دەبێت جەنگێكی فكری دەستپێبكەین و بۆ ئهمهش میكانیزمێك دابنرێ لەنێوان وڵاتانی هاوپەیمان و ئەو وڵاتانەی داعش تێیدا چالاكی هەیە.
ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی پێشمەرگە بێسەروشوێنەكانیشەوە، وتی : هەوڵێكی زۆر دراوە بۆ ئەو پێشمەرگانەی بێسەروشوێنن، لای ئێمە نزیكەی 44 پێشمەرگە تۆماركراوە كە بێسەروشێونن، بۆ چارەنوسیشیان لەناو عێراق و لە سوریاو لەو شوێنانەی شەڕی داعش هەیە بەردەوامین لەبەدواداچونەكانمان بۆ دەركەوتنی چارەنوسی ئەو كەسانە و ئومێدمان هەیە كە بەزیندوویی بگەڕێنەوە ناو خێزانەكانیان.
دهربارهی چاكسازییەكانی ناو وەزارەتی پێشمەرگەش رایگەیاند، پرۆژەیەكی 35 خاڵیمان هەیە و لەناو وەزارەتی پێشمەرگە بەڕێوەبەرایەتی چاكسازیمان هەیە و سەرقاڵی ئەو پرۆژەیەین ، كە یەكێك لە خاڵە گرنگەكانی یەكخستنەوەی هێزهكانی پێشمەرگەیە. ههروها یەكێك لەخاڵەكانی رێككەوتنە تازهكهی نێوان یەكێتی و پارتیش كە ئمیزا كراوە تایبەتە بەیەكخستنەوەی هێزهكانی پێشمەرگە لە چوارچێوهی حكومەتی هەرێمدا و ئێمەش كاری لەسەر دەكەین.
لهبارهی گهڕانهوهی پێشمهرگه بۆ ناوچه كوردستانیهكانی دهرهوهی ئیدارهی حكومهتی ههرێم، ئهمینداری گشتی وتی: بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە جێناكۆكەكان، لەدیالەوە تا رەبیعە سەرقاڵی دیاریكردنی هێڵی هێزەكانی پێشمەرگەین لەگەڵ هێزەكانی سوپای عێراق، دواتریش پێشنیار بۆ كاری هاوبەش و ئۆپراسیۆن ئامادە دەكرێت، دوای تەواوبوونی كاری لیژنەكانیش كۆبوونەوەی لیژنەی باڵا بۆ ئەو مەبەستە دەكرێت و ئەوكاتە بەشێوەی پراكتیكی دەست بە كاركردن دەكەین.
سهرچاوه - راگهیاندنى وهزارهتى پێشمهرگه
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.