له‌راگه‌یاندراوێكدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، ده‌سته‌ى پارێزه‌رانی دۆسیه‌ی گه‌نمی جوتیارانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نن ، سەبارەت به‌هه‌واڵی هه‌ندێ كه‌ناڵی راگه‌یاندن کە گوایە بریاری دادگای تێهەڵچونەوەی رەسافە تەنها سودی بۆ سێ جوتیار هەیە دوورە لە راستییه‌وه.
ده‌سته‌ی پارێزه‌رانی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن هەر کات بڕیارەكه، بڕیاری تەمیزی پێ دەرچوو و پلەی بنبڕی وەرگرت، هەموو جوتیاران لێی سوودمەند دەبن و بەسوود وەرگرتن لەم بڕیارە بە ئاسانترین شێوە و بێ ماندوبوون شایەستە داراییەکانیان وەردەگرن، چونكه بە پێی یاسا چونکە هاوشێوەن.
ئه‌وه‌شیان خستووه‌ته ڕوو تا مافی یەک جوتیار مابێت، خۆبەخشانە کاری بۆ دەکەین بەڵام دڵنیاتان دەکەین لە کۆتایی سودی بۆ هەموان دەبێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.