لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك دهست ماڵپهری كوردستان تیڤى كهوتووه ، بهڕێوهبهرایهتى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى دهستگیر كردنى 3 تۆمهتباری ڕاگهیاند
پۆلیسى سلێمانى رایدهگهێنێت ، دوو كچ و كوڕێكیان دەستگیركرد كە لەماوەی چەند مانگێكدا نزیكەی بایی چوار دەفتەر دۆلار كەلوپەلیان لە ماجدی مۆڵ و فاملی مۆڵ دزیوە .
پۆلیس راشیدهگهێنێت دوای ئەوەی هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی زانیارییان پێگەیشت كەچەندین كەل و پەل لە ماجدی مۆڵ و فاملی مۆڵ لەماوەی سێ بۆ چوار مانگی ڕابردودا دیار نەماوە ، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێت .
راشیدهگهیهنن دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر پشكنین بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی تۆمەتباران كرا و چەندین كەلوپەل دەستیان بەسەردا گیرا كە بڕەكەی بە ( ٤۰ - ٥۰ ) هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.
لهكۆتادا پۆلیس رایدهگهێنێت لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
(أ ، م ، م ) ی تەمەن ۲٦ ساڵ ، ڕەگەز نێر ، كوردی سوری .
(پ ، أ ) ی تەمەن ۱۹ ساڵ ، ڕەگەز مێ ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی و ( ش ، ن ) ی تەمەن ۱۸ ساڵ ، ڕەگەز مێ ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤۳ لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن .
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.