كاندیدی سه‌رۆك ترامپ بۆ پۆستی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له سعودیه رایده‌گه‌ێنێ، ڕێكخراوی داعش هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێزه.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، جۆن ئه‌بی زه‌ید ، جه‌نه‌ڕاڵی خانه‌نشینكراو كاندیدی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ پۆستی نوێنه‌ری ئه‌مه‌ریكا له سعودیه رایگه‌یاندووه، ڕێكخراوی داعش خه‌ریكه له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی به‌هێزه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی.
ئه‌بی زه‌ید جه‌ختی له گرنگی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕیاز و واشنتن كرده‌وه و له‌هه‌مان كاتیش‌دا داوای كرد لێپێچینه‌وه له‌و كه‌سانه بكرێت كه ده‌ستیان هه‌بووه له كوژرانی ڕۆژنامه‌نووسی سعودی جه‌مال خاشقچیدا له ناو كونسوڵخانه‌ی سعودیه له ئیسته‌نبوڵ.
ئه‌بی زه‌ید له دانیشتنی په‌سه‌ند كردنیدا له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سیناتی ئه‌مه‌ریكادا گوتی " بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ، پێویستمان به هاوبه‌شییه‌كی به‌هێز و پێگه‌یشتوو هه‌یه له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا."
گوتیشی " له به‌رژه‌وه‌ندیی ئێمه‌یه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سعودیه‌دا به‌هێز بێت."
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.