لهراگهیاندراوێكدا كهوێنهیهك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگای سلێمانى ده‌ست گیر كردنى 2 تۆمه‌تباری راگه‌یاند كە بەنیازبوون مامەڵەی فرۆشتن بەچەكەوە بكەن.
پۆلیس راشیدهگهێنێت ، دوای ئەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرا زانیاری‌یان پێگەیشت كە دوو تۆمەتبار لەشاری هەولێرەوە هاتوونەتە شاری سلێمانی و بەنیازن چەند پارچە چەكێك ساغ بكەنەوەو بیفرۆشن، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر شەش پارچە چەكدا كە بەنیاز بوون لەشاری سلێمانی بیفرۆشن.
پۆلیس ئاماژه به‌وه‌شده‌كات ، لەئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ف ، م ، أ و ج ، ح ، ع) دانیشتوی شاری هەولێر، بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی 21 ی چەك ڕاگیراون و لێكۆڵینەوەكان دەستیانپێكردووە.

شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.