ئه‌مرۆ 7ی ئاداری 2019 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له د. تاریق محه‌مه‌د ئه‌لحموری وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئوردن و شاندی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا، كه مونته‌سر عوقله باڵیۆزی ئوردن له عێراق و هه‌یسه‌م ئه‌بوفول كونسوڵی گشتی ئوردن له هه‌ولێر و ژماره‌یه‌ك به‌رپرس و راوێژكار ئاماده‌بوون، وێڕای گفتوگۆكردنی پێشهات وپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و شانشینی ئوردن له بواره هه‌مه‌جۆره‌كان تاوتوێكرا، له‌لای خۆیه‌وه وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانی ئوردن ئاواتی سه‌ركه‌وتنی بۆ مه‌سرور بارزانی له سه‌رۆكایه‌تی كردنی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هیوای به‌ره‌پێشچوونی زیاتری بۆ هه‌رێمی كوردستان خواست.
له‌به‌رامبه‌ردا مه‌سرور بارزانی ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌ی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئوردندا و رۆڵ و پێگه‌ی شا عه‌بدوڵلای دووه‌م، پادشای شانشینی ئوردنی به گرینگ و پڕبایه‌خ ناساند له كاركردن به ئاڕاسته‌ی به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندییه‌كان و هیوای فره‌وانكردنی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی ئابوری و بازرگانی خواست و رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه و ده‌رفه‌تی وه‌به‌رهێنان له‌باره و هاتنی كۆمپانیاكانی ئوردن بۆ به‌شداریكردن له بوژانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به پێویست ده‌زانین.
هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.