سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه رایگه‌یاندووه كه دوای هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر لیوای 15ی حه‌شدی شه‌عبی، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌كه به سۆمه‌رییه نیوزی راگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ ، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حه‌شدی شه‌عبی گه‌یشتۆته شاری كه‌ركوك و لێكۆڵینه‌وه له رووداوی هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی لیوای 15ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌كات.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه دوای گه‌یشتنی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی حه‌شدی شه‌عبی بۆ كه‌ركوك، ده‌موده‌ست لێژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه پێك هێنراوه‌و داواش له هاووڵاتیانی شاره‌كه كراوه، هاوكاربن بۆ دۆزینه‌وه‌ی شانه نووستووه‌كانی داعش.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.