به پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 7/3/2019 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له د. تارق ئه‌لحمووری وه‌زیری پیشه‌سازی و بازرگانیی ئوردن، مونته‌سه‌ر عه‌قله باڵیۆزی ئوردن له عێراق و هه‌یسه‌م ئه‌بولفوول كونسوڵی شانشینی ئوردن له هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.
له دیدارێكدا ئه‌لحمووری خۆشحاڵیی خۆی به سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و جه‌ختی له په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و ئوردن كرده‌وه و هیوای خواست زیاتر په‌ره‌یان پێ بدرێت به‌تایبه‌تی له بواره‌كانی بازرگانی و بانكیدا، هه‌روه‌ها پشتگیریی خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می شای ئوردن و حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئه‌و سه‌ردانه و هه‌ڵوێسته گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانی خاوه‌نشكۆ شا عه‌بدوڵڵای دووه‌می له كاته سه‌خته‌كاندا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئوردن له هه‌موو بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا نیشان دا، هه‌روه‌ها هیوای خواست بزنسمان و خاوه‌نكارانی ئوردنی له هه‌رێمی كوردستان له بواره جیاكاندا وه‌به‌رهێنان بكه‌ن و ئه‌و ده‌رفه‌ته باشه‌ی بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان هه‌یه، بقۆزنه‌وه.
تاوتوێكردنی دۆخی دوای شه‌ڕی داعش و ئاواره و په‌نابه‌رانی ده‌ستی تیرۆر له هه‌رێمی كوردستان و ئوردن و بنه‌بڕكردنی تیرۆر به هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.