Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 17:40

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حکوومەتی ئوردن دەکات

سڵاوی شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردن یان بە سەرۆك بارزانی گەیاند
کوردستان TV
100%

ڕۆژی پێنجشەممە 7ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی حكوومەتی شانشینی ئوردن كرد كە پێكهاتبوو لە د. تارق ئەلحموری وەزیری پیشەسازی و بازرگانی و مونتەسر عەقلە باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و هەیسەم ئەبولفول كونسوڵی شانشینی ئوردن لە هەولێر و ژمارەیەك ڕاوێژكاری باڵیۆزخانەی ئوردن لە عێراق.


لە دیدارەكەدا وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئوردن سڵاوی شا عەبدوڵڵا پاشای ئوردنی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژوویەكانی نێوان هەردوولا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن كردەوە. هەروەها پێزانینیشی هەبوو بۆ ئەو سەقامگیری و پێكەوەژیانەی لە كوردستاندا هەیە و بە هۆكاری پێشكەوتن و ئاییندەیەكی باشی لە قەڵەم دا.


لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی پاشای ئوردنی كرد و بە دۆست و برای خۆی زانی و هەروەها پێزانینی هەبوو بۆ هەڵوێستەكانی پادشای ئوردن لە بەرامبەر گەلی كوردستان.


هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەرێمی كوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی هزری توندڕۆیی و تیرۆر تاوتوێ كرا.


پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و شانشینی ئوردن تەوەرێكی دیكەی ئەو دیدارە بوو.

ن

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.