، ماڵپه‌ڕی " بلومبێرگ " ی ئه‌مریكی ده‌رباره‌ى ته‌مه‌ندرێژى مرۆڤ توێژینه‌وەیه‌كی زانستی بڵاو كرده‌وه و وڵاتی ئیسپانیا له پله‌ی یه‌كه‌م هاتووه.
له رێزبه‌ندییه‌كه‌دا ئه‌م ماڵپه‌ره پشتی بە هه‌ریه‌ك له " رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی " و " بانكی نێوده‌وڵه‌تی " بەستووە و ئاماژه‌ی به چه‌ند پێوه‌رێك كردووه كه وای كردووه ئه‌و وڵاتانه مرۆڤه‌كانیان ته‌مه‌نیان درێژتر بێت، لەوانە پێوەری چاودێری ته‌ندروستی، جگه‌ره‌كێشان، ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی و ئاوی خاوێن.
وڵاتی ئیسپانیا به پله‌ی یه‌كه‌م دێت له ریزبه‌ندییه‌كه‌دا ، چونكه توێژینه‌وەكه پێیوایه تا ساڵی 2040 وڵاتی ئیسپانیا تێكرای درێژی ته‌مه‌ن له‌و وڵاته ده‌گاته 86 ساڵ .
له دوای ئیسپانیا ناوی هه‌ریه‌ك له " ئیتاڵیا، ئایسلەندا،ژاپۆن، سویسرا، سوید، ئوسترالیا، سه‌نگافوره و نه‌رویج " هاتوون ، كه به هۆی به‌رزی كوالیتی پزیشكی و چاودێری ته‌ندروستی وای كردووه مرۆڤه‌كان له ژینگه‌یه‌كی ته‌ندروست و ته‌مه‌نێكی درێژتردا بژین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.