Erbil 38°C ھەینی 04 ئەیلوول 06:11

بچوکترین ملیاردێری جیهان خانمێکی نمایشکاره‌

له‌دایك بووى 1997 و بزانه‌ خاوه‌نى چه‌ند پاره‌یه‌
کوردستان TV
100%


كچه‌ نمایشکاری جیهانی " کایلی جێنەر" دەبێتە بچوکترین دەوڵەمەند لەسەر ئاستی جیهان كه‌ ، سەروەتەکەی بە 900 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت .

گۆڤاری " forbes" ئەمەریکی، لە راپۆڕتێکدا دەربارەی دەوڵەمەندەکانی جیهان، ئاشکرایدەکات کە لە ئێستادا  " کایلی جێنەر " ی تەمەن 21 ساڵ، بچوکترین دەوڵەمەندی جیهانە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2015 کە مارکەیەکی جوانکاری و ماکیاژی تایبەت بە خۆی دامەزراند.

کایلی جێنەر یەکێکە لەو خانمانەی لەنێو دنیای مۆدەدا ناوبانگێکی باشی هەیە، چونکە هەمیشە بە ستایل و شێوەی جیاوازەوە دەردەکەوێت، ناوبراو لەدایکبووی 1997، جگە لە کاری مۆدە خاوەن کۆمپانیای بەرهەمی کۆزمێتیکە و خاوەن پرۆگرامی تەلەڤزیۆنی تایبەت بە خۆشیەتی.

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.