ئه‌مرۆشه‌ممه 9 ى 3 ى 2019 ، له هه‌فته‌ی سییه‌می خولی یانه‌كانی ئینگلته‌را، كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی واتفۆرد ده‌كات
له باره‌ی یاریه‌كه‌و له پرێس كۆنفرانسێكدا، پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنه‌ری مان سیتی ڕایگه‌یاند كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ واتفۆرد قورسترین یاریان بوو له قۆناغی یه‌كه‌می پرێمه‌رلیگ، بۆیه ده‌بێت به‌و په‌ڕی ئاست به‌رزیه‌وه یاریان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و سێ خاڵی گرنگ له‌سه‌ر یاریگای خۆیان مسۆگه‌ربكه‌ن، گواردیۆلا گوتیشی، واتفۆرد پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی هه‌یه‌و یاریزانی ئاست به‌رز له‌خۆوه ده‌گرێت كه له یاریه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی تیپه‌كه‌یان ڕۆڵێكی دیاریان هه‌بووه، بۆیه ده‌بێت له‌به‌رامبه‌ریاندا به وریاییه‌وه یاری بكه‌ین، جێگای باسه مانچسته‌رسیتی به كۆكردنه‌وه‌ی حه‌فتاویه‌ك خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و واتفۆردیش به چلوسێ خاڵ له پله‌ی هه‌شته‌می ڕیزبه‌ند دێت -
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.