له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیست‌و حه‌وتی خولی كالچۆ یانه‌ی یۆڤنتۆس له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ئۆدێنزی كرد‌و یاریه‌كه‌ی به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك برده‌وه
له‌ده‌ستپێكی یاریه‌كه‌و دوای تێپه‌ربوونی یازده خوله‌ك مویس كین گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ خانمه پیره‌كه به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه گوشاره‌كانی یۆڤتۆس به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی سی و نۆ مۆیس كین گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆماركرد، به‌مجۆره گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆڵ له‌به‌رژه‌وه‌ندی یۆڤنتۆس به‌كۆتاهات
له‌گێمی دووه‌م خانمه پیره‌كه به‌گه‌رم و گوریه‌وه هاتنه‌وه نێو یاریگا و ئه‌مجاره‌یان ئیمری چان له‌خوله‌كی شه‌ست و حه‌وت به‌لێدانی سزا گۆلی سێیه‌م و دلنیایی تۆماركرد، چوار خوله‌ك دوای ئه‌و گۆڵه له‌ده‌رفه‌تێكدا بلاز ماتویدی توانی گۆلی چواره‌م بۆ یۆڤنتۆس به‌ده‌ست بێنێت، له‌به‌رامبه‌ردا یانه‌ی میوان زۆر هه‌وڵیدا گۆلێك تۆمار بكات تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو پێنج كیڤن لاسانیا توانی خۆی بگه‌یه‌نێته گۆلی تیپی میواندار و تاكه گۆلی تیپه‌كه‌یان به‌ده‌ست بێنێت، به‌مجۆره یاریه‌كه به‌چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یۆڤنتۆس به‌كۆتاهات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.