به پێی هه‌واڵێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو ئه‌فسه‌رێكی پێشووی ئه‌رته‌شی ئێران له شاری مه‌لكشاهی سه‌ر به پارێزگای ئیلام دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته خوازبێنی كچێك به‌ڵام كچه‌كه داواكه‌ی ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ئاماده نابێت هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ بكات، كچه‌كه له ناو بازاڕ ده‌كوژێت و پاشانش هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی و باوكی و براكه‌شی ده‌كوژێت.
به پێی هه‌واڵه‌كه ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه ئه‌فسه‌رێكی پێشووی سووپای ئێران له شاری دڵگوشای سه‌ر به پارێزگای ئیلام، كچێكی به ناوی ”كه‌وسه‌ر بازیار“ له نێو دوكانێكدا داوه‌ته به ده‌ستڕێژی گولـله و دواتر چووه‌ته ماڵی كه‌وسه‌ر و باوك و برای ناوبراوی به ناوه‌كانی“ ناسر بازیار و یه‌زدان بازیار“ داوته‌به‌ر ده‌سرێژی گولـله و ئه‌وانیشی كوشتووه.
ڕاشیگه‌یاندووه: بكوژه‌كه ناوی مه‌هدی باوهلكی و دوای سێ كاتژمێر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه له شاری مه‌لكشاهی ده‌ست بهسهركراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.