ساڵانه ڕۆژی 8 ی مارس وه‌ك ڕۆژی ژنان به‌رز ڕاده‌گیرێت، ئه‌ویش به هۆی پێگه و ڕۆڵی ئافره‌تان له كۆمه‌ڵگا و به‌شدارییان له بواره جیاجیاكان.
فرانسیسكا گیفی وه‌زیری كاروباری بنه‌ماڵه، به‌ساڵاچوان، ئافره‌تان و گه‌نجانی ئه‌ڵمانیا له‌م ڕۆژه‌دا له گه‌ڵ كرێكاره‌كانی شاره‌وانی زبڵ و خاشاكی به‌رده‌م ماڵه‌كانی كۆكرده‌وه.
ئه‌م خانمه وه‌زیره به‌م كاره‌ی هه‌مووانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه، كاتێك كه وه‌ك كرێكارێك ڕۆڵی له پاك و خاوێنكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كان و گواستنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكهكاندا هه‌بووه.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
كوردستان تیڤی/ كامران

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.