ئه‌مڕۆ وه‌زیری په‌روه‌رده به‌شداری مه‌راسیمێكی خانه‌ی نه‌وجه‌وانانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد كه سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه.
ئه‌م مه‌راسیمه كه به به‌شداری به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌نجام درا، دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دیاریی قوتابیانی محه‌مه‌دی ماجدی پێشكه‌ش به زیاتر له 50 منداڵی بێ سه‌رپه‌رشتی خانه‌كه كرد.
ئه‌م دیاریانه‌ی كه له لایه‌ن قوتابیانی پۆلی 11ی زانستی قوتابخانه‌ی محه‌مه‌دی ماجدییه‌وه دابین كرابوون، جلوبه‌رگی ڕازاوه‌ی كوردی بوو كه به بۆنه‌ی ڕۆژی جلوبه‌رگی نیشتمانییه‌وه پێشكه‌ش به منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌شتیار.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.