Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 20:10

سبه‌ی فێستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز له‌هه‌ولێر ده‌ست پێده‌کات

له‌ 11/3/2019 ده‌ست پێده‌كات و تاكو 20/3/2019 به‌رده‌وام ده‌بێت
کوردستان TV
100%

تاھیر عه‌بدوڵڵا، جێگری پارێزگاری ھه‌ولێر، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئاشكرای كرد كه‌  له‌ ١١/٣/٢٠١٩ فێستیڤاڵی ئادار و نه‌ورۆز ده‌ست پێده‌كات و تاكو ٢٠/٣/٢٠١٩ به‌رده‌وام ده‌بێت.

 هه‌روه‌ها گوتیشی:  سبه‌ی دووشه‌ممه‌ له‌سه‌ر قه‌ڵای ھه‌ولێر له‌ یادی ئازادكردنی شاری ھه‌ولێردا ئاھه‌نگێكی فراوانی جه‌ماوه‌ری به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ساز ده‌كرێت.

هاوكات لیوای مافپه‌روه‌ر عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی ئاسایشی هه‌ولێر و پۆلیسی هاتووچۆ و پۆلیسی به‌رگریی شارستانی، پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه‌یان داڕشتووه‌ و سه‌رجه‌م هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی دیكه‌ش تێیدا به‌شدار ده‌بن. پلانه‌ ئه‌منییه‌كه‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ ده‌ست پێده‌كات و تا 23ی ئه‌م مانگه‌ به‌رده‌وامی ده‌بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.