ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆیدا ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان دواهه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرد.
ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌روه‌ها گفتوگۆی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ڕێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كرد .
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ش مه‌حمود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له چه‌ند خاڵێك كرد و و ڕایگه‌یاند: كه له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ گۆڕان و یه‌كێتی گفتوگۆ كراوه.
مه‌حمود محه‌مه‌د ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه پارتی سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات.
له‌باره‌ی كاری په‌رله‌مانی كوردستان و یاساكانی په‌رله‌مان، مه‌حمود محه‌مه‌د گوتی: رێكاره‌كانی پێویست بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.