Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 06:04

راگەیاندراوی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی

چوار خاڵی گرینگ لە کۆبوونەوەکە تاوتوو کران
کوردستان TV
#7
100%


ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ بە سەرپەرشتی سەرۆك بارزانی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌رێوه‌چوو .

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوویەوە، چوار خاڵی گرینگ لە کۆبوونەوەکە تاوتوو کران هەروەک لە دەقی راگەیاندراوی کۆبوونەوەکەدا هاتووە:

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی جەنابی سەرۆک بارزانی و جێگری سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و یەدەک و بەرپرسانی لق و مەکتەبەکان، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان ئەنجام درا.

دوای خولەکێک وەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان و سەروەریان بارزانی نەمر، بەخێرهاتنی خوشک و برایانی بەشدار لە کۆبوونەوەکە لەلایەن سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرا.

جەنابی سەرۆک بارزانی باسی لە بارودۆخۆی سیاسی ناوچەکە بە گشتیی و کوردستان بە تایبەتی کرد و لە روانگەی جۆری رووداوەکان و کاریگەری و دەستوەردانەکان  ململانێی هێزە گەورەکانی جیهان لە ناوچەکەدا، ئەم کۆبوونەوەی بە گرنگ زانی، بە تایبەتی گرژی و رووبەڕوونەوەی بەرژەوەندییەکانیان، هەروەها ئاماژەی کرد دەبێ بزانین لە چ ئاستێک داین و چی دەکەین و لە کوێی هاوکێشە سیاسییەکانداین و بە دیراسەکراوی و هەنگاوەکامان رێک بخەین بە شێوازێک بەرژەوەندییەکانمان بپارێزین و مەترسی و پیلانەکانی دژ بە بەروەندییەکانمان زیانمان بێ نەگەیەنن، هەروەها ئاماژەی بە کاتی ئەم کۆبوونەوە دا کە لە مانگی ئازاردایە و وێستگە و رووداوی خۆش و ناخۆشی زۆری تێدایە بەسەرکەوتن و رێککەوتنی 11 ئازاری 1970 و سەرکەوتنی راپەڕینی ساڵی 1991.

دوای دایاریکردنی ئەجێدای کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کراوە لە نێوان هەڤاڵان ئەم خاڵانەی خوارەوە خرانە بەرباس و گفتوگۆ کران.

1- لەسەر ئاستی عێراق: دوای تیشک خستنە سەر سەردانە سەرکەوتووەکەی جەنابی سەرۆک بۆ بەغدا و دیدارەکان لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی حکوومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکان، کۆبوونەوە جەختی لسەر هەستیاری قۆناغەکە و بارودۆخۆی عیراقی بە گرینگ زانی بە تایبەتی کە تا ئێستا مەترسییەکانی پاشماوەکانی داعش و فکری توندڕۆی کاریگەری لەسەر زاکیرەی خەڵک هەیە لەسەرتاسەری عێراق، جێی شانازییە کە کوردستان بە گشیی و پاریتمان بە تایبەتی دروشمەکانی دژایەتی ئیرهابی لە دروشمەوە کردە واقیع و لە روخان و دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستان رۆڵی سەرەکی هەبوو. ئێستاش هەنگاونان بۆ جێبەجێکردنی دەستوری عێراق و دامەزراندنی حوکمڕانییەکی راست و سەردەمیانە کە تێیدا ماف و ئازادییەکانی گشت پێکهاتە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی پارێزراوبێ و هەماهەنگی و پێکەوە ژیان لە ئاستی بەرز و پێویستی سەردەم دا بێت بە گرنگ دەزانێ.

2- لەسەر ئاستی کوردستان: دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی ساڵی رابردوو پارتیمان هەنگاوەکانی لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکان رێکخست بۆ هەموو لایەک چ ئەوانەی بەشداری پێکهێنانی کابینە دەکەن یان بە ئۆپۆزسیۆن دەمێننەوە و گفتوگۆی لەگەل هەموو لایەک کرد بۆ بەردەوامی پرۆسەی سیاسی و ئەنجامدانی رێکارە یاساییەکانی پێکهێنانی سەرۆکایەتی پەرلەمان، لە راستای ئەم هەوڵانەش رێککەوتنی سیاسی لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتمانی ئەنجام دا کە هەردووکیان لە خزمەتی ئاسای کردنەوە و دڵنیای ناو کۆمەڵگادا دەبن و سەرنجام کاریگەری لەسەر چاکترکردنی ژیان و ئەمنیەت و کرانەوەی سیاسی دەبێت.

3- کۆبوونەوە هەنگاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری نەهێشتنی پاشەکەوتی مووچەخۆرانی کوردستان بە باش  و بەرز نرخاند و هەروەک کۆبوونەوە تێگەیشتن و خۆراگری خەڵکی کوردستان بە گشتیی و پاڵپشتی کردنی حکوومەتی هەرێم لەلایەک و پاڵپشتی و لە خۆبوردووی هاووڵاتیان لە شەڕ و بەرەنگاری دعش و قوریانییەکانی لەلایەکی دیکەوە بەرز نرخاند.

4- کۆبوونەوە جەختی لە ئاسای کردنەوە و  پێکەوەژیانی سیاسی هەموو لایەنەکان کردەوە و بەرپرسیارێتی ئەم قۆناغە هەستیارەی بە ئەرکی سەرشانی هەمو لایەک دەزانێ، بە مەبەستی بنیاتنانی کوردسانێکی بەهێز کە هاووڵاتیان تیایدا بە ئارامی و ئاسوودەیی و خۆشگوزەران بژین.

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان.
2019/3/10

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.