ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتى (10/3/2019)ى زایینى، دکتۆر پشتیوان سادق وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، لە ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانی سەردانى قوتابخانەى سەروەرانى نێودەوڵەتى لە شارى هەولێر کرد.
لە مەراسیمێکدا دوو قوتابى کە لە پێشوازی وەزیرى پەروەردە وەستابوون، باسى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى مەراسیمەکەیان بۆ باس و منداڵانى شەهیدى شەڕى دژ بە داعشیان کە لە نیو قوتابخانەکە دەخوینن پێ ناساند. لە درێژەى مەراسیمەکەدا، قوتابیانى قوتابخانەکە هەردوو سروودى (ئەى ڕەقیب) و (ئێمە نەوەى سەروەران)ـیان پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. پاشان وەزیرى پەروەردە هاوڕا لەگەڵ بەرێوەبەرى گشتیى پەروەردەى هەولێر دیارییان پێشکەش بە منداڵانى شەهید کرد. مەراسیمەکە بە واژووکردنى کتیبى "بەخت" کە لە لایەن قوتابى "ئایە سەربەست"ـەوە نووسرابوو، کۆتایی پێ هات.
(ئایە) بچووکترین کچى کوردە کە ئەم ڕۆمانەى بە زمانى ئینگلیزى نووسیوە.
پاشان وەزیرى پەروەردە هەر بەو بۆنەیەوە سەردانى قوتابخانەى (زیارى هاوڕێ)ی بنەڕەتى تێکەڵاو لە شاوێش کرد کە قوتابیانی قوتابخانەکەوە چەندین چالاکییان بە بۆنەى ڕۆژى جلوبەرگى نیشتمانییەوە ئامادە کردبوو


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.