له 11ى ئادارى 1991 و له رۆژێكى وه‌كو ئه‌مڕۆ جه‌ماوه‌رى هه‌ولێر له ده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كان و دامووده‌زگا سه‌ربازییه‌كانى رژیمى به‌عسى له‌ناوچوو راپه‌ڕین و به هاوكارى و به‌شدارى كردنى پێشمه‌رگه‌كانى به‌ره‌ى كوردستانى له ماوه‌ى چه‌ند سه‌عاتێكى كه‌مدا مه‌زنترین شارى هه‌رێمى كوردستانى عێراقیان رزگار كرد.
رزگاركردنى شارى هه‌ولێر، هه‌ولێرى باوه‌شى شارستانییه‌ت له چه‌ندین رووه‌وه گرنگى و بایه‌خى زۆرى هه‌بوو، چونكه هه‌ولێر جگه له‌وه‌ى شارێكى فراوان و گه‌وه‌ره بوو چه‌ندین سه‌ربازگه‌ىفراوانى سوپاوئه‌منى و موخابه‌راتى تیادا بوو باره‌گاى فیرقه‌و چه‌ندین لیوا له ناوشارى هه‌ولێردا بوون، به‌رزگاركردنى هه‌ولێر و چه‌ندین ئۆردوگاى ده‌وروبه‌رى ئیتر هه‌ڵویسَتى جه‌ماوه‌رى راپه‌ڕیوو چاره‌نووسى به‌رخودان قۆناغێكى نوێى به‌خۆوه دى و ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى تا ئه‌و كات رزگاركرابوون په‌یوه‌ندییه‌كى توندوتۆڵترى هاتووچۆو لوجستیكى پێكییه‌وه گرێى دانه‌وه.
رزگاركردنى كه‌ركوكى دڵى كوردستان چووه سه‌ر نه‌خشه‌ى داهاتووى سه‌كردایه‌تى به‌ره‌ى كوردستانى و جه‌ماوه‌رى ئازارچه‌شتووى ده‌ستى ئه‌نفال و كیمیاباران كردن و زامه‌كه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌و بادینان ئاماده‌گییه‌كى زیاتریان تێگه‌ڕا بۆ مردن له پێناوى كه‌ركوكدا، پاش سلێمانى، هه‌ولێر دووه‌مین شارى گه‌وره‌ى كوردستان بوو كه كه‌وته ده‌ستى گه‌له‌وه‌و چوونه باوه‌شى ئازادى ئه‌و ئازادییه‌ى له‌سێبه‌ریدا كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان سه‌رله‌نوێ بنیات نرایه‌وه‌و بینا كرایه‌وه و ئه‌مڕۆ بۆته كۆڵه‌گه‌یه‌كى پته‌و بۆ دیموكراسى كردنى عێراقى پاش سه‌دامى دیكتاتۆر‌و، بۆته خودان ئه‌زموونێك كه هیچ كوردێكیش ئاماده نییه له‌ده‌ستى بدات و له پێناوى پاراستنیشیدا گه‌لى كوردستان ئاماده‌ى خۆ فیداكردنه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.