Erbil 38°C پێنجشەممە 20 ئاب 20:54

له‌ پشده‌ر ژنێکی ته‌مه‌ن 71 ساڵ له‌ ڕووباری باره‌پانه‌ خنکا

پۆلیسی ڕاپه‌ڕینيش ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات
ژنێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵ له‌ ڕووباری باره‌پانه‌دا خنكا
کوردستان TV
100%

له‌ قه‌زای پشده‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 71 ساڵان له‌ ڕووباری نزیك گونده‌كه‌یان خنكا و پۆلیسی ڕاپه‌ڕینیش له‌ باره‌ی ڕووداوی خنكانی ئه‌و ئافره‌ته‌ به‌ساڵاچووه‌ وه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ ده‌دات.

ڕاید شۆڕش ئیسماعیل گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی گوتی: دوای نیوه‌ڕۆی دوێنێ ته‌رمی ژنێك به‌ناوی (ئـ . ح . ز) له‌دایك بووی ساڵی 1947 كه‌ دانیشتووی گوندی (باره‌پانه‌)ی سه‌ر به‌ ناحیه‌ی ژاراوه‌یه‌ له‌ قه‌زای پشده‌ر به‌ خنكاوی گه‌یه‌ندرایه‌ نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ.

گوته‌بێژی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین گوتیشی: به‌ پێی زانیارییه‌كان ئافره‌ته‌كه‌ له‌ ڕووباری سنووری گونده‌كه‌یان كه‌وتۆته‌ ناو ئاو و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ خنكاوه‌.

ڕاشیگه‌یاند: به‌ وته‌ی كوڕه‌كانی ئافره‌ته‌كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ باری ده‌رونی تێكچووه‌ و پاش توێكاری بۆ ته‌رمه‌كه‌ی ڕاده‌ستی كه‌سوكاری كرایه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.