به‌پێی هه‌واڵی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو سه‌رله به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه حوكمی سێداره‌ی سێ هاووڵاتی كورد له به‌ندیخانه‌ی ئورمیه به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست دوای 10 ساڵ له به‌ندكردنیان، جێبه‌جێ كرا.
هه‌نگاو له‌باره‌ی له‌سێداره‌دانی ئه‌و سێ هاووڵاتیه ڕایگه‌یاندووه: به تۆمه‌تی كوشتنی ئه‌نقه‌ست ئه‌و سێ كه‌سه ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون و به‌یانی ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ری ئێرانه‌وه حوكمی سێداره‌یان به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
ناسنامه‌ی ئه‌و سێ هاوڵاتییه‌ش ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌یه:
1- ناجی عومه‌ر زاده كوری عومه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌ی سۆما و برادۆستت ئورمیه
2- حوسه‌ین ئیبراهیمی كوڕی حه‌بیب وخه‌ڵكی بۆكان.
3ـ خه‌لیل ساڵحی خه‌ڵكی ئورومیه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.