ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان ئاگادار ده‌كاته‌وه به زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ژماره دووی ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه 12ی 3ی 2019 ، ئه‌مه‌ش ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت. به‌یاننامه. به‌پێی حوكمی بڕگه‌ى (چواره‌م)ى مـــادده‌ى (48) له په‌یڕه‌وی ناوخـــــۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له‌سه‌ر داوای سه‌رۆك (فراكسیۆنی یه‌كێتی)، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌زیادكردنی بڕگه‌یه‌ك به رێزبه‌ندی (یه‌كه‌م) بۆ به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (دوو)ى ئاسایی رۆژی سێشه‌ممه رێكه‌وتی 12ی 3ی 2019، به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: سوێندخواردنی پاڵێوراو به‌ڕێز (راهی ره‌هبه‌ر ابراهیم) له شوێنی ئه‌و پاڵێوراوه‌ی كه سوێندی یاسایی نه‌خواردووه، به‌پێی مادده‌ی (یه‌كه‌م) له یاسای ژماره (13)ى ساڵی 2009.
له‌گه‌ڵ رێزدا.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى كوردستان - عێراق

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.