كاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆی دوێنێ له گه‌ڕه‌كی 5ی ئازار له ناحیه‌ی حاجیاوا، منداڵێكی ته‌مه‌ن 3 ساڵان له جۆگه‌یه‌كی نزیك ماڵه‌كه‌یاندا خنكا.
له‌م باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه: منداڵه‌كه ناوی (ك، م، ج) و له ڕه‌گه‌زی نێره و له كاتی یاری كردن كه‌وتۆته ناو جۆگایهكی ئاودێری له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆیان و به‌هۆیه‌وه خنكاوه.
ڕاشیگه‌یاندووه: په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و كه‌س له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌ستگیرنه‌كراوه‌و لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.