ن/ بكر كریم حه‌سه‌ن
سیاسه‌تمه‌داری دیار و سه‌ركرده‌ی روحی ھیندی مھاتما غاندی ده‌ڵێ" باشترینهكانت له مرۆڤــ ده‌ست ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر باشترینه‌كانی خۆتی پێ بده‌یت".
بێگومان ھه‌ر مرۆڤێك گه‌ر دڵسۆزی و مرۆڤایه‌تی ھه‌بێت، كه مرۆڤایه‌تی ھه‌موو سیفات و ئادكاره جوانه‌كانی مرۆڤــ ده‌گرێته‌وه، ئه‌وا ئه‌و مرۆڤه ھه‌رگیز سڵ ناكاته‌وه له به‌خشینی ئه‌وه‌ی ده‌یزانێ بۆ تێگه‌یاندن و پێگه‌یاندنی مرۆڤه‌كانی تر، چونكه ھه‌ر مرۆڤێك مرۆڤایه‌تی ھه‌بێت ئه‌وا مرۆڤایه‌تیه‌كه چاودێره له سه‌ری و ھه‌ر ئه‌ویشه په‌روه‌رده‌ی ده‌كات و ئاراسته‌ی ده‌كات بۆ كاری چاك و باش، ھه‌ر بۆنموونه ووڵاتهپێشكهوتووهكان وپڕ شارستانیه‌ته‌كان خۆ ناتوانن له سه‌ر ھه‌ر كه‌سێك پۆلیسێك یان چاودێرێك دابنێن به‌تایبه‌تی گه‌ر ووڵاتێك (٢٠٠٠٠٠٠٠) بیست ملیۆن كه‌س دانیشتوانه‌كه‌ی بێت، ناكرێ (٢٠٠٠٠٠٠٠) بیست ملیۆن پۆلیس یان چاو‌دێر چاودێریان بكات ئه‌وه كاره‌ساته، به‌ڵكو په‌روه‌رده چاودێریان ده‌كات ئه‌و په‌روه‌رده‌یه‌ی كه تۆ تاكهكانت مرۆڤه‌كانت په‌روه‌رده كردووه له چوارچێوه‌یه‌كی راست و درووستت داناوه ئه‌وا ئه‌و رێچكه‌ی خۆی وه‌رگرتووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له سه‌ر په‌روه‌رده‌ی دروست، چونكه په‌روه‌رده پڕهنسیپێكه له پڕهنسیپهكانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ھه‌ر مرۆڤێك ئه‌گه‌ر باش په‌روه‌رده كرابێت ئه‌وا به رێچكه‌ی باش ده‌ڕوات له سه‌ر رێڕه‌وی ره‌وشتی به‌رز و رێڕه‌وی دیسپلینی دروست، چونكه ره‌وشت باشترین په‌روه‌رده‌یه بۆ مرۆڤــ. گه‌ر به كورتی سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین ووڵاتانی پێشكه‌وتووی ئێستا بۆ ھه‌ستانه‌وه‌یان ته‌نھا و ته‌نھا گرنگیان به "بنیاتنانی مرۆڤه‌كان" داوه بۆ ئه‌وه‌ی باشترینیان لێ وه‌ربگرن باشترینیان پێشكه‌ش كردن .
ھه‌ر بۆ نموونه گرنگترین ھۆكاری سه‌ركه‌وتنی مالیزیا بریتی بوو له جه‌خت كردنه‌وه له سه‌ر بنیاتنانی مرۆڤـ پێش بنیاتنانی به‌رد و دیوار، بێگومان دوای پێكه‌وه ژیان له نێوان نه‌ته‌وه و ئایینه‌كان كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌ی ھه‌ستانه‌وه (مھاتیر محه‌ممه‌د) پلانێكی تۆكمه و گرنگی دانا ئامانج لێی "بنیاتنانی مرۆڤه‌كان" بوو كه به بڕوای مالیزیا به نرخترین گه‌نجینه كه ھه‌یه‌تی (مرۆڤه) ئێستاش مالیزیا له ووڵاته ده‌وڵه‌مه‌ند و پێشكه‌وتووه‌كانی جیھانه و نھێنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بنیاتنانی مرۆڤـ له رێگای په‌روه‌رده و فێركردن كه به یه‌كێك له سیسته‌مه پێشكه‌وتووه‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن داده‌نرێت كه (په‌روه‌رده و فێركردن) یه‌كێك له‌و سێ ستوونه‌ی نه‌خشه رێگاكه‌ی بوو له كاتی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن (مھاتیرمحهممهد) زۆر گرنگی و بایه‌خی پێداو ئه‌نجامه‌كه‌ش ھاته ده‌ست، ھه‌روه‌ھا (سه‌نگاپوره) كه له وولاتێكی ھه‌ژارو وێران له سه‌ر ده‌ستی (لی كوان ی‌و) بۆته وولاتێكی ھه‌ره پێشكه‌وتوو و ده‌وڵه‌مه‌ند ھه‌رده‌م له ریزبه‌ندی ووڵاته یه‌كه‌مه‌كانه له په‌روه‌رده و فێركردن وبنیاتنانی مرۆڤــ، چونكه دروشمی (لی كوان ی‌و) ئه‌وبوو" مرۆڤـ دروست بكه‌ن پێش ھه‌ر شتێكی تر" و مرۆڤی دڵسۆزی ده‌ست نیشان كرد و مرۆڤیان دروست كرد و سهنگاپورهیان بنیاتنا به شێوه‌یه‌كی ھه‌ره پێشكه‌وتوو گه‌شه‌سه‌ندوو نموونه یه‌گجار زۆرن .
زۆربه‌ی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دیدگا و به‌رنامه و نه‌خشه رێگایان دیاری كردووه له په‌روه‌رده و فێركردن پرۆژه‌ی تایبه‌ت به په‌روه‌رده و فێركردنیان ھه‌یه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده و فێركردنی ووڵاته عه‌ره‌بیه‌كان دانراوه وه‌كو (دیدگای پاشه رۆژ بۆ بنیاتنانی مرۆڤــ ) له رێگای په‌روه‌رده و فێركردن و كاری ووردی له سه‌ر ده‌كه‌ن به پێی پلانی به‌رده‌وام و تۆكمه‌ی دیراسه‌ت كرا‌و ھه‌ر بۆ نموونه له میسر ساڵی (٢٠٣٠) له سعودیه ساڵی (٢٠٣٠) ، له ئیمارات ساڵی(٢٠٢٠) له ئورده‌ن (٢٠٢٥) له سولتان نشینی عوممان (٢٠٤٠) ووڵاتانی تریش به ھه‌مان شێوه، لێره‌دا پرسیارێك دێته بوون ئێمه له ھه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده چ دیدگایه‌كی په‌روه‌رده‌ییمان راگه‌یاندووه بۆ بنیاتنانی مرۆڤــ؟ كوا ھه‌نگاوه‌كان و نه‌خشه رێگاكانمان ؟؟ ئایا بیری لێ كراوه‌ته‌وه ؟
ھیوادارم له حكومه‌تی داھاتوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده به گرنگییه‌وه به كرداری كار له‌سه‌ر دیدگا و نه‌خشه رێگای په‌روه‌رده‌یی بكات بۆ بنیاتنانی مرۆڤــ بۆ پێشكه‌وتن وگه‌شه‌سه‌ندن و تۆكمه‌یی كوردستان به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونی ووڵاته پێشكه‌وتووه‌كان.
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.