له‌میانی یاریه‌كانی گه‌ری دووه‌می قۆناغی گرووپه‌كانی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئاسیا یانه‌ی زه‌ورا له‌سه‌ر یاریگای كه‌ربه‌لا میوانداری یانه‌ی وه‌سلی ئیماراتی كرد
یاریه‌كه به‌سه‌ركه‌وتنی زه‌ورا به‌كۆتاهات به‌پێنج گۆڵی بێ وه‌ڵام، له‌گێمی یه‌كه‌م و له‌خوله‌كی بیست‌و دوو ساماڵ سه‌عید گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ زه‌ورا به‌ده‌ست هێنا، گوشاره‌كانی زه‌ورا بۆ سه‌ر گۆلی تیپی میوان به‌رده‌وامبوو تا له‌خوله‌كی سی و شه‌ش عه‌لا عه‌باس گۆلی دووه‌می بۆ زه‌ورا تۆماركرد، گێمی یه‌كه‌م به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام به‌قازانجی زه‌ورا مایه‌وه، له‌گێمی دووه‌م سپی پۆشه‌كان به‌رده‌وامبوون له‌هێرشه‌كانیان تا له‌خوله‌كی په‌نجاو یه‌ك عه‌لا عه‌باس گۆلی سێیه‌م و دڵنیایی له‌یاریه‌كه به‌ده‌ست هێنا و ئه‌ركی وه‌سلی دووئه‌وه‌نده له‌یاریه‌كه ئه‌سته‌م كرد،
كورانی زه‌ورا كۆنترۆلی ته‌واوی جموجۆڵه‌كانی یاریگایان كردبوو ئه‌مجاره‌یان له‌خوله‌كی حه‌فتاو پێنج عه‌لی حوسێن گۆلی چواره‌می بۆ زه‌ورا تۆماركرد و جۆش و خرۆشی زیاتری به‌هانده‌ران به‌خشی، به‌ر له‌به‌كۆتاهاتنی یاریه‌كه‌ش له‌خوله‌كی هه‌شتاو چوار زه‌ورا به‌لێدانی سزا له‌رێی یاریزان حوسێن جوید گۆلی پێنجه‌م و كۆتایی تۆماركرد، به‌م بردنه‌وه‌یه كۆی خاڵه‌كانی زه‌ورا له‌گرووپه‌كه‌ی بووه چوار خاڵ و هاته پێشه‌نگی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م.
.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.