یانه‌ی بارسێلۆنا به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی جۆردی ئه‌لبای به‌رگریكاره‌كه‌ی بۆ پێنج ساڵی دیكه درێژكرده‌وه‌و كۆتایی به‌و ده‌نگۆیانه هێنا كه باسیان له ئه‌گه‌ری ڕۆیشتنی یاریزانه‌كه له ڕیزی بلاوگڕانا ده‌كرد
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ونیدا، به ئاماده‌بوونی جۆسێپ ماریا بارتۆمیۆ سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆناو جۆردی میستری جێگره‌كه‌ی، ئیداره‌ی یانه كاتالۆنیه‌كه به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی ئه‌لبای تا ساڵی دووهه‌زاروبیستوچوار درێژكرده‌وه، ئه‌لبا واژووی له‌سه‌ر گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی كرد‌و بڕی پێنجسه‌د ملیۆن یۆرۆش وه‌ك مه‌رجی سزادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه دیاری كراوه
ئه‌لبای ته‌مه‌ن 29 ساڵ له هاوینی ساڵی دووهه‌زارودوازده له یانه‌ی ڤالێنسیاوه په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كرد‌و له حه‌وت ساڵی یاریكردنی له ڕیزی بارسا چه‌ندین ده‌ستكه‌وت و نازناوی له‌گه‌ڵ یانه‌كه به‌ده‌ستهێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.