په‌رله‌مانی كوردستان دووه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی له خولی پێنجه‌م به‌ڕێوه‌برد.
له دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌نگ له‌سه‌ر لیَژنه هه‌میشه‌ییه‌كان درا، به‌كۆی 65 ده‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دارایی په‌سه‌ند كرا، هه‌روه‌ها به كۆی 66 ده‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه و ناوخۆ په‌سه‌ند كرا.
هاوكات به 69 ده‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و به كۆی 65 ده‌نگ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه زانستی په‌سه‌ند كران .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.