بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر رایدەگەیەنێت، دوای لێكۆڵینهوه دوو كهسیان دهستگیركردووه، كه له كاتی گۆڕینهوهی پارهدا ساختهكاریان كردووه و یهك دۆلاریان له بری 100 دۆلاری داناوه.
دوای ئەوەی پۆلیس ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوی دزینی پارە بە ساختە و فێڵکردن لەگەڵ هاووڵاتیان، پۆلیس دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ ئەم ڕووداوە کردەوە کەوا لەلایەن دادخوازێکەوە سکاڵا تۆمارکرا، لە ماوەیەکی کەم توانرا ناسنامەی تۆمەتباران ئاشکرا بکەن و لە بۆسەیەکدا دەستگیر بکرێن.
لەمبارەیەوە (مقهدهمی ماف ئومێد عارەب عبداللە) (ئەفسەری نوسینگەی باکوور) بە هەولێر پۆلیسی ڕاگەیاند کەوا دوای دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارە کە خەڵکی وڵاتی ئێرانن، لە لێکۆڵینەوەکان بۆمان دەرکەوت کەوا هەڵدەستان بە گۆڕینی دراوی دۆلار لە شوێنی گۆڕینەوەی پارە بە دانانی 1 دۆلاری لە شوێنی 100 دۆلاری، دواتر دۆسیەکەمان نارد بۆ بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە وە بە پێی ماددە (446) لە (ی.س.ع) هەریەک لە تۆمەتباران (م.ع.م)، (ع.م.ر) دەستبەسەر کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.