فەرمانبەرێكی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دهۆك 17 ملیۆن دیناری گەڕاندەوە بانكێكی پارێزگاكە ئەویش دوای ئەوەی بەهەڵە پێی درابوو.
ئەمڕۆ سێ شەممە لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروردەی دهۆک بڵاویکردووەتەوە فەرمانبەرێکی بەڕێوبەرایەتییەکەیان بەناوی (هەڤاڵ حەسەن ساڵح) بڕی 17 ملیۆن دیناری گەڕاندووەتەوە بانکی سەرهەڵدان لە پارێزگای دهۆک ئەویش دوای ئەوەی بە هەڵە ئەو پارەیەی پێدراوە.
بەڕێوبەرایەتی پەرروەردەی دهۆک ئاماژەی بەوەشداوە ئێمه وه‌ك په‌روه‌رده به نوسراوێكی فه‌رمی و له‌ڕێگه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره‌وه پاره‌كه‌مان گێڕایه‌وه.
هەروەها پەرروەردەی دهۆک سوپاسی ئەو فەرمانبەرەی کردووە و ڕایگەیاندوە ئێمه وه‌ك په‌روه‌رده سوپاسی ئه‌و فه‌رمانبه‌ره ده‌كه‌ین و هیوادارین نموونه‌ی زیاد بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.