Erbil 38°C پێنجشەممە 05 ئازار 02:35

وەزارەتی دارایی لەسەر دزینی مووچەی نەخۆشخانەی شار روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ ملیارێك دینار مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رفێنرا
کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکان دەكەن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاندوە "چاوەڕوانی راپۆرتی لیژنەی لێکۆڵینەوە و دەزگا ئەمنیەکانن لەسەر موچەی دزراوی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار و دواتر بڕیاری خۆیان دەدەن.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەریم ئاماژەی بەوەشداوە "تاکو دوو رۆژی داهاتوو چاوەڕوان دەبن و دواتر بریاری لەسەر دەدەن.

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بڕیار زیاتر لە ملیارێك دیناری پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی شار له‌ شاری سلێمانی له‌ رووداوێكی نادیاردا رفێندرا، تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیرنه‌كراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.