كۆبوونەوەی پەڕلەمان كۆتایی هات و سەرجەم لیژنەكان پەسەند كران، ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی هه‌میشیه‌كانی په‌رله‌مان كارێك بوو له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌ویی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.
له كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانىدا ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه تایبه‌ت بوو متمانه‌دان به ئه‌ندامانی لیژنه هه‌مییشه‌كانی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك بوو له چوارچێوه‌ی هه‌موو ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ی فراكسیۆنه‌كان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماده‌كاری بۆ كرابوو.
سه‌رۆكی فراكسیۆنى پارتى گوتی: ده‌ستنیشانكردنی لیژنه‌ی هه‌میشیه‌كانی په‌رله‌مان كارێك بوو له چوارچێوه‌ی په‌یڕه‌ویی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن به‌ركه‌وتی هه‌ڵبژاردن ئه‌ندامانی لیژنه‌كان هه‌ڵبژێردران، بابه‌تێك بوو كێ بێ به‌ش كراوه كێ به‌شی پێدراوه كارێك نه‌بوو هه‌ر كه‌س و مافی خۆی وه‌رگرتووه كه‌س مافی نه‌خوراوه، به‌پێی پسپۆری و به‌پێی ئاره‌زوویی و داخوازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌پێی به‌ركه‌وتی فراكسیۆنه‌كان به‌و جۆره دابه‌شكرا.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا گوتی: ئێمه له كۆبوونه‌وه‌ی 18ی شوباته‌وه تا ئه‌مرۆكه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه نامانه‌وێت هیچ كاتێك، هیچ كارێك به‌بێ هه‌ڤاڵانمان له فراكسیۆنی یه‌كێتی ئه‌نجام بده‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.