Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 18:44

ڤیدیۆ.. رۆناڵدۆ یۆڤانتۆسی گەیاندە قۆناغی 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کانى ئه‌وروپا

دوای تۆماركردنى هاتریك به‌سه‌ر یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌ له‌قۆناغى 16 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ،  یۆڤانتۆسی ئیتاڵی له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانى كرد 


یاری چوون له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌دا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید به‌كۆتا هاتبوو به‌ئه‌نجامی دووگۆلی بێ به‌رامبه‌ر 


له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌دا یۆڤانتۆس به‌سه‌ركردایه‌تى رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ى یانه‌كه‌ توانى به‌سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیپه‌كه‌ى سیمۆنى تۆمار بكات 


سێ گۆله‌كه‌ى یۆڤیش له‌لایه‌ن ڕۆناڵدۆوه‌ تۆمار كرا


به‌م سه‌ركه‌وتنه‌  یۆڤانتۆس گه‌یشته‌ قۆناغى 8 ى خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیش  ماڵئاوایی له‌خوله‌كه‌ كرد 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.