سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، رایده‌گه‌ێنێ، كه له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی ئیسلامی له په‌یوه‌ندیدان كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به "دوژمن" له‌قه‌ڵه‌می دابوون، سه‌رنجی ئه‌وه‌ش راكێشا كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌نهێنی ده‌هێڵنه‌وه.
بێنیامین ناتانیاهو، سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل له رێوڕه‌سمی یادكردنه‌وه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری وڵاته‌كه‌ی له‌ڤی ئه‌شكۆڵ كه له سه‌رده‌می حوكمڕانی ئه‌ودا له ساڵی ١٩٦٧ "جه‌نگی شه‌ش رۆژ" به‌رپابوو، رایگه‌یاند : له‌گه‌ڵ شه‌ش وڵاتی گرنگی ئیسلامی له په‌یوه‌ندیداین كه تا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به دوژمنی ئیسرائیل له‌قه‌ڵه‌ممان دابوون.
بێنیامین ناتانیاهو بێناوهێنانی ئه‌و وڵاتانه، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه بۆ پرۆسه‌ی ئاشتی گرنگه و گوتی: "له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌ی دراوسێش به‌ره‌و پێشچوون روویداوه بۆ رێككه‌وتن و په‌یوه‌ندی دانان، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌موویان نا".
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌وه دا رای گشتیی ئیسرائیل ته‌نها به‌شێكی كه‌می ئاساییبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی ده‌بینن و ئه‌وان به‌شی زۆری په‌یوه‌ندییه‌كان به‌نهێنی ده‌هێڵنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.