دوێنێ سێشه‌ممه په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه و تێیدا 15 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی په‌رله‌مان دیاری كران.
ئه‌مڕۆش ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك و بڕیارده‌ری ئه‌و لیژنه هه‌میشه‌ییانه كۆده‌بێته‌وه.
له‌مباره‌وه زانا مه‌لا خالید ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له كۆی 15 لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مان و به پێی به‌ركه‌وته‌ی هه‌ڵبژاردن، 7 سه‌رۆك لیژنه و 7 جێگر و 5 بڕیارده‌ری لیژنه هه‌میشه‌ییه‌كانی په‌رله‌مانی به‌رده‌كه‌وێت.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.