ئه‌مڕۆ شه‌ممه 16 ى 3 ى 2019 ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى گه‌ڕی 28 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، كاتژمێر 6:15 ى ئێواره به‌كاتى هه‌ولێر ریال مه‌درید له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا میوانداری سێڵتا ڤیگۆ ده‌گات
ڕیال مه‌درید خاوه‌نی په‌نجاویه‌ك خاڵه‌و له پله‌ی سێیه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و به جیاوازی پێنج خاڵ له دوای ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی دووه‌می ڕیزبه‌ند دێت و دوازده خاڵیش له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ جیای ده‌كاته‌وه
یاری ئه‌مرۆ ئێواره ده‌بێته یه‌كه‌م یاری یانه‌ی شاهانه به‌سه‌رپه‌رشتی زێنه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی، دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژانی ڕابردوو و له هه‌نگاوێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراودا، زێدان جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه پۆسته‌كه‌ی پێشووی خۆی و شوێنی سانتیاگۆ سۆلاری ئه‌رژه‌نتینی گرته‌وه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاریه‌كه، زێدان ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ ڕایگه‌یاند كه سه‌رجه‌م یاریزانان بۆ یاریكردن ئاماده‌ن و هیچ كه‌م و كوڕیه‌ك له پێكهاته‌ی تیپه‌كه‌ی نیه
زێدان گوتیشی، من ناڵێم ده‌مانه‌وه‌ێت نازناوی لالیگا ببه‌ینه‌وه، به‌ڵكو یازده یاریمان له‌م وه‌رزه‌ی لالیگا ماوه‌وه‌و ده‌مانه‌وێت سه‌ركه‌وتن له ته‌واوی یاریه‌كاندا تۆماربكه‌ین و به شێوه‌یه‌كی باش و به ئاستێكی به‌رز كۆتایی به ململانێكانی ئه‌م وه‌رزه بێنین، جێگای باسه سێلتاڤیگۆ به كۆكردنه‌وه‌ی بیستوپێنج خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و له یاری قۆناغی یه‌كه‌می نێوانیاندا، ڕیال مه‌درید له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆیدا به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له سێلتاڤیگۆی بردبووه‌وه
پێگه‌ى ئاسی ئیسپانی پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه‌كه بڵاو كرده‌وه به‌م شێوه‌یه :
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.