هه‌ر له شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشكی ململانێكانی هه‌ردوو قۆناغی چاره‌گی كۆتایی و پێش كۆتایی خولی ئه‌وروپا ناسراو به یۆرۆپالیگ ڕاكێشرا
تیروپشكه‌كه ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی ئاگرینی له نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵی و ئارسناڵی ئینگلیزی لێكه‌وته‌وه، هاوكات هه‌ردوو یانه‌ی ڤیارالی و ڤالێنسیا له یاری دێربی ئیسپانیا كه‌وتنه به‌رامبه‌ر یه‌كتر، له یاریه‌كی دیكه‌شدا، یانه‌ی به‌نفیكای پۆرتوگالی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئینتراخت فرانكفۆرتی ئه‌ڵمانی ده‌بێته‌وه‌و یانه‌ی سلاڤیا پراگی چیكیش كه‌وته به‌رامبه‌ر یانه‌ی چێڵسی ئینگلیزی
به‌گوێره‌ی تیروپشكی قۆناغی پێش كۆتایش براوه‌ی یاری نێوان ناپۆلی و ئارسناڵ ڕووبه‌ڕووی براوه‌ی یاری نێوان ڤیارالی و ڤالێنسیا ده‌بێته‌وه‌و براوه‌ی به‌نفیكاو فرانكفۆرتیش یاری له‌گه‌ڵ براوه‌ی سلاڤیا پراگ و چێڵسی ده‌كات
یاریه‌كانی گه‌ڕی چوونی قۆناغی چاره‌گی كۆتایی له یازده‌ی نیسان و یاریه‌كانی گه‌ڕی هاتنیش له هه‌ژده‌ی هه‌مان مانگ سازده‌كرێت، یاری كۆتایی خوله‌كه‌ش له بیستونۆی ئایاری داهاتوو له یاریگای ئۆڵۆمپی له باكۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.