بابزانین ژاپۆن چۆن له‌رێگه‌ی چی گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی كه زۆرێك له وڵاتان هیوا ده‌خوازن بگه‌نه ئاستی ئه‌و وڵاته لیره‌دا به چه‌ند خاڵێك هۆكاره‌كان دیار ده‌كه‌ین.
1-له ژاپۆن وانه‌یه‌ك له پۆلی یه‌ك تا پۆلی شه‌شه‌می بنه‌ره‌تی ده‌خوێندرێت به‌ناوی"رێگاكانی خوره‌وشت" قوتابی فێرده‌كرێت چۆن هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر بكات .
2- له قوتابخانه له پۆلی یه‌ك تا پۆلی سێی ناوه‌ندی كه‌وتن نیه چونكه ئامانج په‌روه‌رده‌كردن و دروستكردنی كه‌سایه‌تییه نه‌ك فێركردن.
3- هه‌رچه‌نده ژاپۆنیه‌كان له زۆربه‌ی گه‌لانی جیهان زه‌نگیننترن به‌ڵام خزمتكاریان نیه دایك باوك به‌رپرسن له ماڵ و منداڵایان.
4- منداڵه ژاپۆنیه‌كان له‌گه‌ڵ مامۆستاكانیان رۆژنه بۆماوه‌ی 15 خووله‌ك قوتابخانه‌كانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه ، به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌وه‌كی نوێ بونیاد ده‌نرێت كه‌گرنگی به پاك و خاوێن ده‌دات.
5- مناڵان فڵچه‌ی ددان له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌به‌ن بۆ قوتابخانه بۆئه‌وه‌ی له دوای هه‌ر خواردنێك ددانه‌كانیان بشۆن و ئاگاداری ته‌دوستی خۆیان بن.
6- به‌رێوه‌به‌ری و مامۆستایان به نیو كاتژمێر پێش قوتابیان نان ده‌خۆن بۆئه‌وه‌ی دڵنیا بن له ته‌ندروستی خورادنه‌كه چونكه قوتابیان داهاتووی ریابانن.
7- كرێكار پاككه‌ره‌وه له ژاپۆن ناوی"ئه‌ندازیاری ته‌ندروستی"یه موچه‌ی مانگانه‌ی (5000تا 8000) دۆلاری ئه‌مریكییه پێش دامه‌زراندنی به‌چه‌ندین فلتر تێپه‌ر ده‌بێت.
9- له‌نێو شه‌منده‌فه‌رو چێشتخانه و شوێنه گشتییه‌كان به‌كار هێنانی مۆبایل قه‌ده‌غه‌یه له‌و كاته‌ی ته‌له‌فۆنه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی بێده‌نگی داده‌نرێت له‌سه‌ری نووسراوه "ره‌وشت".
10- له ماوه‌ی یه‌ك ساڵدا دواكه‌وتنی شه‌مه‌نده‌فه‌ر له كاتی خۆییدا ته‌نیا 7 چركه بوو چونكه كات له‌لایان زۆر گرنگه هه‌موو كارێكیان به خووله‌ك و چركه‌یه زۆر به وردی جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
سه‌رچاوه/ په‌یجی فه‌یسه‌ڵ قاسم
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.