له 16/3/1988 رژێمی به‌عسی عێراق شاری ھه‌ڵه‌بجه‌ی كیمیاباران كرد و زیاتر له 5 ھه‌زار ھاووڵاتی ئه‌و شاره شه‌ھید بوون و زیاتر له 10 ھه‌زار كه‌سیش برینداربوون، ئه‌مڕۆش 31 ساڵ به‌سه‌ر كیمیاباران كردنی ئه‌و شاره تێده‌په‌ڕێت.
هه‌ر له یادی سیی و یه‌ك ساڵه‌ی تاوانی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، هه‌موو ساڵێك له شازده‌ی سێ ساڵیادی تاوانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه كوردستانییان بۆ رێزگرتن له گیانی پاكی شه‌هیدان و ده‌ربڕینی هاوخه‌می خۆیان بۆ كه‌سوكاری قوربانییانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خووله‌ك به بێده‌نگی راده‌وه‌ستن.
هه‌ر له‌و یاده‌دا و وه‌ك ته‌واوی هاووڵاتیان و داموده‌زگا حزبی و حكوومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌ر و كارمه‌ندانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان و ده‌زگای رۆشنبیری و راگه‌یاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان و كارمه‌ندانی رۆژانه‌ی خه‌بات و رۆژنامه‌ی هه‌ولێر و له بینای سه‌ره‌كی ده‌زگاكه بۆ رێزگرتن له شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه چه‌ند خووله‌كێك به بێده‌نگی راوه‌ستان.
هه‌ر له ساڵیادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له هاووڵاتیان له دامێنی قه‌ڵای هه‌ولێرو له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر، له ڕێگه‌ی پێشكه‌شكردنی شانۆی سه‌ر شه‌قامكه تایبه‌ت بوو به‌م یاده‌و گوزارشت بوو له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌و مڕۆڤانه‌ی تاكه گوناهیان كوردبوون بوو ئه‌م یاده به‌رزڕاگیرا.
له شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ش به لێدانی زه‌نگی ماته‌مینی له‌به‌رده‌م كه‌نیسه‌ی ماریوسف، به‌رپرسانی حزبی و حكومی ئه‌م شارۆچكه‌یه پێنج خوله‌ك بێده‌نگ وه‌ستان.
بۆ رێزگرتن له پێنج هه‌زار شه‌هیدی هه‌ڵه‌بجه، له شارۆچكه‌ی شه‌قلاوه و له ناو بازاری ئه‌و شاره، به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و هاووڵاتیانی شارۆچكه‌كه و هه‌روه‌ها له دام و ده‌زگای ئیدارهییه‌كان و له ناحیه‌ی هیران و هه‌ریر و باسرمه چه‌ند خووله‌كێك به بێده‌نگی راوه‌ستان.
هه‌روه‌ها له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌شیش سی و یه‌كه‌مین ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به چه‌ند خولێك به بێده‌نگی وه‌ستان ، هه‌روه‌ها له سیده‌كانیش به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و سیاسی و جه‌ماوه‌ری ناوچه‌كه له شه‌قامی گشتی و سه‌نته‌ری بازار ئاماده‌بووان پێنج خوله‌ك وه‌ستان و سه‌ری رێز و وه‌فایان بۆ قوربانییه‌كانی هه‌ڵه‌بجه دانواند.
له شاری دهۆكیش به ئاماده‌بوونی سه‌ربه‌ست تراونشی به‌رپرسی لقی یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حكومی و كه‌س و كاری شه‌هیدان، له‌م یاده‌دا پێنج خوله‌ك بێده‌نگ وه‌ستان.
هه‌ر له یادی كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، له‌هه‌ر یه‌ك له قه‌زاكانی سۆران، ڕواندزو شاره‌دێكانی سیده‌كان و خه‌لیفان و دیانا هاوڵاتیان ئه‌م یاده‌یان به‌رزڕاگرت و پێنج خوله‌ك وه‌ستان.
له قه‌زای شێخان، پێكهاته جیاوازه‌كانی شێخان ، به‌هه‌موو چین و توێژه‌كانه‌وه، ئه‌م یاده‌یان به‌رزڕاگرت و داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌یان كرد له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی شێخان ڕایگه‌یاند ئه‌و كاره‌ساته جه‌رگبڕه بۆ هه‌میشه له یادیان ده‌مێنێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی تری كوردستان، له قه‌زای خه‌بات به ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی حزبی و حكومی و هاوڵاتیان وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه، پێنج خوله‌ك بێده‌نگ وه‌ستان. له ئاكرێ، به‌هه‌مان شێوه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسان و هاوڵاتیان پێنج خوڵه‌ك بۆ گیانی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه بێده‌نگیان نواند. له سنووری ده‌ڤه‌ری ئامێدیش له یادی تێپه‌ڕبوونی سی و یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه. به‌رپرس و ئه‌ندام و كادیرانی سنوری لقی هه‌ژده‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و هاوڵاتیان پێنج خوله‌ك بێده‌نگ وه‌ستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.