گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان دەڵێ، سبەی، یەكشەممە، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، دووەم پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە بەشداریی 250 كۆمپانیا لە 25 وڵاتی جیاجیاوە دەكرێتەوە.
ئه‌مرۆ شه‌ممه نادر ڕۆستی، گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ڕاگەیاند: سبەی، یەكشەممە (17-3-2019) لە هۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر لە پاركی شەهید سامی عەبدولڕەحمان، پێشانگای گەشتیاریی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ دووەمین جار لە شاری هەولێر دەكرێتەوە به ئاستێكی به‌رزتر له هه‌وڵداین له ساڵانی داهاتوو خزمه‌ت بكه‌ین، هه‌روه‌ها گوتی: پێشانگاكە بۆ سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
گوتییشی پێشانگا ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی گه‌شتیاری هه‌رێمی و عێراقی و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه بۆ یه‌كترناسین له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، ئێمه ئامانجمان ئه‌وه‌یه گه‌شتیار بۆ هه‌رێمی كوردستان رابكێشین.
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ئاشكرایشی كرد: زیاتر لە 250 كۆمپانیا لە 25 وڵاتی جیاجیاوە بەشداری لە پێشانگاكەدا دەكەن.
گوتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار گوتیشی: ئەم پێشانگایە كاریگەریی زۆری لەسەر جووڵەی گەشتیاریی هەرێمی كوردستان دەبێت، بە مەبەستی زیادكردنی ڕێژەی گەشتیاران لە هەرێمی كوردستان كۆمەڵێك یادداشت و گرێبەستی تێدا واژۆ دەکرێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا جێگای خۆشحاڵیه ساڵی 2019 ده‌بێته زۆرترین ژماره‌ی گه‌شتیار ده‌بێته ساڵی زێڕین، بۆ هاتنی گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئاشكرایشی كرد پێشانگای ئه‌مجاره جیاوازیه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ پێشانگاكانی ساڵی 2017 .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.