ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، دووه‌مین پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی گه‌شتیاری له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر رایده‌گه‌یه‌نێت كه له پلانیاندا هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ١٠ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی بكه‌نه‌وه.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، رایگه‌یاند: دووه‌م پێشانگای رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ گه‌شتوگوزار له پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه كه تیایدا ٢٥٠ كۆمپانیا له ٢٠ وڵاتی جیاواز به‌شداری ده‌كه‌ن''.
له‌باره‌ی وڵاته به‌شداربووه‌كانیش، عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم گوتی: ''له‌و ژماره كۆمپانیایه، ١٠ كۆمپانیا له وڵاتانی عه‌ره‌بی و، ٦ كۆمپانیا له وڵاتی ئه‌ورووپایی و، ئه‌وانی دیكه‌ش له وڵاتانی دراوسێی توركیا و ئێران به‌شدار ده‌بن''.
عه‌بدوڵڵا عه‌بدولڕه‌حیم گوتیشی: ''له پلانماندا هه‌یه تا كۆتایی ئه‌مساڵ ١٠ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی له‌بواره جۆراوجۆره‌كان بكرێته‌وه و ئه‌مه‌ش ده‌بێته به‌شێك له په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابووری و بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان''.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان، نادر رۆستی گوتی: ''پێشانگا یه‌كێكه له‌و بنه‌ما گرنگانه‌ی كه كه‌رتی گه‌شتوگوزاری پێ به‌ره‌وپێش ده‌چێت، له هه‌وڵداین له ساڵانی داهاتوو به هه‌ماهه‌نگی كه‌رتی تایبه‌ت پێشانگاكان فراونتر بكرێت و، ببێته ناوه‌ندێك بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی گه‌شتیاری و ناوه‌ندێك بۆ یه‌كترناسین و به بازاڕكردن و هێنان و بردنی گه‌شتیار".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.