سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 17/3/2019 به ئاماده‌بوونی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، عه‌بدولئه‌میر ئه‌لحه‌مدانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واری عێراقی، ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به‌رپرسان و په‌رله‌مانتارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، باڵیۆزان و دپلۆماتكار و كونسول و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، ڕێوڕه‌سمی پیشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا دوای ئه‌وه‌ی نێچیرڤان بارزانی پێشانگه‌كه‌ی كرده‌وه و به‌شه‌كانی به‌سه‌ركرده‌وه، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و تیایدا جیا له به‌خێرهێنانی میوانان، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ كاره‌كانی پیشانگه‌كه خواست كه ببێته هۆكارێك بۆ بره‌ودانی زیاتر به بواری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان، هه‌روه‌ها سوپاسی وه‌زاره‌ت و خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته، مه‌وله‌وی جه‌بار كرد بۆ ڕێكخستن و هاوكاری و پشتگیری‌یان له‌م چالاكییه.
جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و مادده‌یه‌كی خاوی زۆر باشه و پێویستیی گه‌شتیاری و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئاماده و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی خه‌ڵكدۆست و میوانپه‌روه‌ری هه‌یه كه هه‌میشه حه‌زی له خۆشی، ژیان، ئارامی و ئاشته‌وایییه و هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بیر و فه‌لسه‌فه‌ی گه‌شتیاریدا نییه. له‌مباره‌یه‌وه هیوای خواست ئه‌م پێشانگه‌یه بتوانێت خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش بكات و وه‌به‌رهێنه‌ران هان بدات بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له بواری گه‌شتیاریدا و ببێته هانده‌رێك بۆ هاتنی زیاتری گه‌شتیاران بۆ هه‌رێمی كوردستان تاكو ببێته خاوه‌نی باشترین خزمه‌تگوزاریی گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كه‌یدا سه‌رۆك وه‌زیران ڕایگه‌یاند ئه‌گه‌ر دۆخی سه‌ختی چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌بوایه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی فراوانی بۆ بره‌ودان و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری جێبه‌جێ ده‌كرد، هه‌روه‌ها ئاشكرای كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێم به پله یه‌ك پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانی كه‌رتی گه‌شتیاری و له‌مباره‌یه‌وه به پێویستی زانی دۆخ و ڕووداوه‌كانی ساڵانی ڕابردوو ببنه په‌ند و وانه و كار بۆ ئه‌وه بكرێت له جیاتی نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان، زۆرترین داهات له كه‌رته‌كانی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی دابین بكرێت، بۆیه داوای له وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی بیانی و ناوخۆیی كرد وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن و ئاماده‌ییی حكوومه‌تی هه‌رێمیشی بۆ هه‌ر ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
له به‌رده‌وامیی وته‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ندێك جار یاسا و ڕێنماییه‌كان و ڕۆتین و ڕێكاره‌كان و كارگێرییه‌كی سست و له‌سه‌رخۆ، وایانكردووه وه‌به‌رهێنه‌ر دوودڵ بێت، یان دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌وێرێت وه‌به‌رهێنان بكات، بۆیه دڵنیایی دا كه حكوومه‌ت له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانیدا هه‌رچی پێویسته بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان ئه‌نجامی ده‌دات و زه‌مینه‌یه‌كی باشتر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا فه‌راهه‌م ده‌كات، چونكه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه بووه ڕۆڵێكی گه‌وره بداته كه‌رتی تایبه‌ت تا له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و بره‌ودان به هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی كارا هاوبه‌ش و به‌شدار بێت و له قۆناغه‌كانی داهاتووشدا، ئه‌و به‌شداری و هاوبه‌شییه بۆ پێشخستنی هه‌رسێ كه‌رتی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، گه‌وره‌تر و فراونتر ده‌كرێت.
دواتر هاته سه‌ر باسی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا و دووپاتی كرده‌وه كه به ئومێده‌وه له داهاتووی په‌یوندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ڕوانن و ده‌خوازن هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق له چوارچیوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكه‌ن و هیوای خواست باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا هانده‌رێكی دیكه بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران تا ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بقۆزنه‌وه و له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌نگاو بنێن و سنووری وه‌به‌رهێنانیان فراوانتر بكه‌ن.
هه‌روه‌ها باسی له نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆز و هاتنی هه‌زاران گه‌شتیاری ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و وڵاتانی دراوسێ بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد و داوای له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم كرد به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری نیشان بده‌ن و له ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان به زه‌رده‌خه‌یه‌كی جوان و ڕوویه‌كی گه‌ش و مامه‌ڵه‌یه‌كی كوردستانییانه‌ی نه‌رم و خۆش، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن و پێشوازی له میوانان بكه‌ن و به پێویستی زانی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ئاشته‌واییی گه‌لی كوردستان به هه‌موو كار و مامه‌ڵه‌كانی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران و كاربه‌ڕێكه‌رانی ڕێگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه دیار بێت به شێوه‌یه‌ك میوانان وا هه‌ست بكه‌ن ڕێزلێگیراون و به ئارامی له وڵات و ماڵی خۆیانن.
له كۆتاییی وته‌كه‌یدا جیا له دووباره به‌خێرهێنانی میوانانی ڕێوڕه‌سمه‌كه و ده‌ستخۆشیكردن له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه، هه‌روه‌ها پێشنیازی كرد ئه‌م پیشانگایه ببێته نه‌ریت و پیشانگایه‌كی ساڵانه و به‌رده‌وام. ڕاشیگه‌یاند به‌پێی پێشبینییه‌كانی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت، قه‌ره‌باڵخی دروست ده‌بێت، بۆیه داوای كرد تا بكرێت هاوكاری و ئاسانكاریی زیاتر پێشكه‌ش به میوانانی كوردستان بكرێت، هه‌روه‌ها داوای له گه‌شتیاران و هاووڵاتیانیش كرد ژینگه‌ی كوردستان بپارێزن.
ده‌قی وتاری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان:
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
به‌یانیتان باش، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن بۆ پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنێكی تایبه‌تی به‌ڕێز عبدالامیر الحمدانی وه‌زیری ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌واری عێراقی ده‌كه‌م، به‌خێر بێن سه‌ر چاو، به‌ڕێزان سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و گه‌شتیاری و شوێنه‌وار له په‌رله‌مانی عێراق، باڵیۆزان، دیپلۆماتكاران، كونسول و نوێنه‌رانی وڵاتانی بیانی له هه‌رێمی كوردستان، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی فڕۆكه‌وانیی مه‌ده‌نیی عێراق و هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا و وه‌به‌رهێنه‌ر و میوانه به‌ڕێزه‌كان، هه‌موو لایه‌كتان به‌خێر بێن.
خۆشحاڵم كه ئه‌م به‌یانییه، به‌شداریی ئه‌م چالاكییه ده‌كه‌م. هیوادارم پێشانگه‌كه‌تان سه‌ركه‌وتووانه كاره‌كانی خۆی به‌ڕێ بكات و ئه‌نجامێكی باشی لێ بكه‌وێته‌وه. ببێته هۆكارێك بۆ بره‌ودانی زیاتر به بواری گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان. سوپاس بۆ وه‌زاره‌ت و وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود، بۆ هاوكاری و پشتگیری‌یان له‌م چالاكییه.
سوپاسی ڕێكخه‌رانی پێشانگه‌ی گه‌شتیاریی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" و ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری سه‌ر به وه‌زاره‌تی شاره‌وانیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی ده‌سته، به‌ڕێز مه‌وله‌وی جه‌بار ده‌كه‌م.
به‌ڕێزان،
هه‌رێمی كوردستان زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار و مادده‌یه‌كی خاوی زۆر باشی گه‌شتیارییه. ده‌كرێ زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌م ده‌رفه‌ته بقۆزرێته‌وه و بكرێته ناوه‌ندێكی دیاری گه‌شتیاری له‌سه‌ر ئاستی عێراق و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. زۆرترین ئه‌و توخمانه‌ی تێدایه كه بۆ گه‌شتیارییه‌كی پێشكه‌وتوو پێویستن. له هه‌رێمی كوردستان هه‌ر چوار وه‌زری ساڵ ده‌رفه‌تی گه‌شتیاری هه‌یه. وه‌رزی هاوین گه‌رمه، به‌ڵام وه‌رزه‌كانی دیكه باشن و كێشه‌یه‌ك نابێت.
سروشتێكی سه‌رنجڕاكێش، ده‌شت و دۆڵ، گرد و شاخ و چیا، چه‌م و ڕووبار و كانی، دارستان و سه‌دان شوێنه‌واری مێژوویی، هه‌موو ئه‌و پێویستیانه‌ن كه گه‌شتیارێك ده‌یه‌وێ بیبینێت. له هه‌موویشی گرنگتر ئاماده‌یی و ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و كۆمه‌ڵگه‌ی خه‌ڵكدۆست و میوانپه‌روه‌ری كوردستانه كه هه‌میشه حه‌زی له خۆشی و له ژیان، له ئارامی و ئاشته‌وایی یه. خه‌ڵكێكه هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ بیر و فه‌لسه‌فه‌ی گه‌شتیاریدا نییه.
ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه ئه‌و بواره به باشترین شێوه به‌كار بهێنرێت. هیوادارم ئه‌م پێشانگه‌یه بتوانێت له‌مڕووه‌وه خزمه‌تێكی باش پێشكه‌ش بكات و وه‌به‌رهێنه‌ران هان بدات بۆ وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له بواری گه‌شتیاریدا له هه‌رێمی كوردستاندا. ببێته هانده‌رێك بۆ هاتنی زیاتری گه‌شتیاران بۆ وڵاته‌كه‌مان له‌مساڵ و له ساڵانی داهاتوودا. وا بكات هه‌رێمی كوردستان ببێته خاوه‌نی باشترین خزمه‌تگوزاریی گه‌شتیاری و ڕووگه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی گه‌شتیاران له ناوچه‌كه‌دا.
بێگومان ئه‌گه‌ر دۆخی سه‌ختی چه‌ند ساڵی ڕابردوو نه‌بوایه، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانێكی فراوانی بۆ بره‌ودان و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرد، هه‌ر له ڕێكخستنه‌وه و فراوانكردنی ژێرخانی گه‌شتیارییه‌وه، تا ده‌گاته پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری له هه‌موو بواره‌كاندا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به پله‌ی یه‌كه‌م و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پشت به كه‌رتی تایبه‌ت ده‌به‌ستێت بۆ بنیاتنانی كه‌رتی گه‌شتیاری. كه‌رتی تایبه‌ت ده‌توانێت بۆ بنیاتنانی ژێرخانێكی تۆكمه و فراوانی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه بگێڕێت. ده‌بێ دۆخ و به‌سه‌رهاته‌كانی چه‌ند ساڵی سه‌ختی ڕابردوو ببنه په‌ند و وانه بۆ هه‌رێمی كوردستان. ده‌بێ به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار بۆ ئه‌وه بكه‌ین كه هه‌رێمی كوردستان زۆرترین داهاتی خۆی نه‌ك له نه‌وت و سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵكو له كه‌رته‌كانی دیكه‌ی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازییه‌وه، دابین بكات.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه لێره‌دا ئه‌م بۆنه‌یه به ده‌رفه‌ت ده‌زانم دووباره داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران و سه‌رمایه‌دارانی بیانی و ناوخۆیی بكه‌م تاكو بێن كار و وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاریی هه‌رێمی كوردستاندا بكه‌ن. به دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم: زه‌مینه‌ی گه‌شتیاری له هه‌رێمی كوردستان هێنده له‌باره، ده‌كرێ له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی گه‌وره‌ی قازانج بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران، هه‌روه‌ها بۆ هه‌رێمیش ژێرخانێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی گه‌شتیاری بنیات بنرێت كه ببێته یه‌كێك له سه‌رچاوه سه‌ركییه‌كانی داهات، سه‌دان هه‌زار ده‌رفه‌تی كاریش دابین بكات له هه‌رێمه‌كه‌ماندا.
هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا به هه‌بوونی سێ كه‌رتی به‌هێزی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی ده‌توانێ خۆی له مه‌ترسی و ئه‌نجامه خراپه‌كانی پشتبه‌ستن به ته‌نیا كه‌رتی نه‌وت و غاز ڕزگار بكات. بۆیه دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات تا ڕێگه‌ی به‌رده‌م وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی گه‌شتیاریدا خۆش بكات و وا بكات سه‌رمایه‌ی زۆر گه‌وه‌ری بیانی و ناوخۆیی له كه‌رتی گه‌شتیاری بێته هه‌رێمی كوردستان. بره‌ودان و پێشخستنی كه‌رتی گه‌شتیاری یه‌كێك له ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی داهاتووی حكوومه‌ت ده‌بێت.
ده‌زانین هه‌ندێ جار یاسا و ڕێنماییه‌كان، هه‌ندێ جاریش ڕۆتین و ڕێكاره‌كان و كارگێرییه‌كی سست و له‌سه‌رخۆ، وایانكردووه وه‌به‌رهێنه‌ر دوودڵ بێت، یان دوور بكه‌وێته‌وه و نه‌وێرێت وه‌به‌رهێنان بكات! به‌ڵام لێره‌وه ده‌مه‌وێ هه‌موو لایه‌ك دڵنیا بكه‌مه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانیدا هه‌رچی پێویسته ده‌یكات بۆ نه‌هێشتنی كه‌موكوڕییه‌كان و هه‌نگاو به هه‌نگاو زه‌مینه‌یه‌كی باشتر بۆ وه‌به‌رهێنان له هه‌موو كه‌رته‌كاندا فه‌راهه‌م ده‌كات.
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سیاسه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه بووه كه ڕۆڵێكی گه‌وره بداته كه‌رتی تایبه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنیاتنان و بره‌ودان به هه‌موو كه‌رته‌كانی ژیان له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی كارا هاوبه‌ش و به‌شدار بێت. به‌دڵنیاییه‌وه له قۆناغه‌كانی داهاتوودا، ئه‌و به‌شداری و هاوبه‌شییه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت بۆ پێشخستنی هه‌رسێ كه‌رتی گه‌شتیاری، كشتوكاڵ و پیشه‌سازی، گه‌وره‌تر و فراونتر ده‌بێت.
ئاماده‌بووانی به‌ڕێز،
ئێمه به ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه داهاتووی په‌یوندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا. ده‌مانه‌وێ هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌موو كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدرالی عێراق له چوارچیوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكه‌ین. هیوادارین باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، هانده‌رێكی دیكه بێت بۆ وه‌به‌رهێنه‌ر و سه‌رمایه‌داران تاكو ده‌رفه‌تی كار و وه‌به‌رهێنان له هه‌رێمی كوردستان بقۆزنه‌وه. ئه‌وان ده‌توانن لێره‌وه، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌نگاو بنێن و سنووری وه‌به‌رهێنانیان فراوانتر بكه‌ن.
هه‌ر له‌باره‌ی عێراقه‌وه، له كاتێكدا به‌ره‌و جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌چین و به هه‌زاران خوشك و برای عێراقیمان له شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه، هه‌روه‌ها له سنووره‌كانی وڵاتانی دراوسێوه بۆ سه‌یران و گه‌شتوگوزار ڕوو له هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، داوا له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و له هه‌موو ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه به‌رده‌وام ئه‌وپه‌ڕی هاوكاری نیشان بده‌ن. له ده‌روازه و فڕۆكه‌خانه‌كان به زه‌رده‌خه‌یه‌كی جوان و به ڕوویه‌كی گه‌ش و مامه‌ڵه‌یه‌كی كوردستانییانه‌ی نه‌رم و خۆش، به‌گه‌رمی به‌خێرهاتن و پێشوازی له میوانانی ئازیزی كوردستان بكه‌ن.
كولتووری پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی و ئاشته‌واییی گه‌لی كوردستان، ده‌بێ به هه‌موو كار و مامه‌ڵه‌كانی كارمه‌ندان و ئه‌فسه‌ران و پۆلیس و كاربه‌ڕێكه‌رانی ڕێگه و ده‌روازه سنوورییه‌كان و فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه ده‌بێ به شێوه‌یه‌كی زۆر باش دیار بێت. ئه‌وه‌ی دێته كوردستان ده‌بێ هه‌ست بكات به ئارامی له وڵات و له ماڵی خۆیه‌تی. خوشكێك، برایه‌كی ئازیز له هه‌ر ناوچه و شارێكی دیكه‌ی عێراقه‌وه بیه‌وێت بێته هه‌رێمی كوردستان، ده‌بێ هه‌ست بكات كه ڕێزلێگیراوه و هاتنی بۆ كوردستان مایه‌ی خۆشحاڵی یه.
وه‌ك ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت پێشبینییان كردووه و پلانیان بۆ داناوه، ڕاسته قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆر دروست ده‌بێت و لایه‌نه ئه‌منییه‌كانیش بۆ سه‌لامه‌تیی هه‌مووان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌تا بكرێت ده‌بێ هاوكاری و ئاسانكاریی زیاتر پێشكه‌ش به میوانانی خۆشه‌ویستی كوردستان بكه‌ن. هه‌روه‌ها داواش له سه‌یرانی و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویست ده‌كه‌م له كاتی گه‌شت و سه‌یرانكرندنا، ژینگه‌ی كوردستان بپارێزن.
له كۆتاییدا، دووباره به‌خێرهاتنی هه‌مووتان ده‌كه‌م، ده‌ستخۆشی له ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان و "میدل ئیست تۆریزم ئێكسپۆ" ده‌كه‌م بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگه‌یه. هیوادارم ده‌رگایه‌كی دیكه‌ی وه‌به‌رهێنان له بواری گه‌شتیاریدا له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه و زۆر گرێبه‌ست و ڕێككه‌وتنی كار و وه‌به‌رهێنانی تێدا ئیمزا بكرێت. پێم وایه گرنگه ئه‌م پێشانگه‌یه ببێته نه‌ریت و پێشه‌نگه‌یه‌كی ساڵانه و به‌رده‌وام بێت له هه‌رێمی كوردستاندا.
هیوای سه‌ركه‌وتن و ڕۆژێكی خۆشتان بۆ ده‌خوازم
جه‌ژنه پیرۆزه له گه‌لی عێراق و گه‌لی كوردستان و هه‌موولایه‌كتان ده‌كه‌م
به‌خێر بێن
زۆر سوپاس.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.