فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی له خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵبژارد.
پێشه‌وا هه‌ورامی گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی به كوردستان تیڤی راگه‌یاند ئه‌مرۆ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی خۆی بۆ ئه‌و خوله‌ی په‌رله‌مان دیاریكردووه و ئومێد خۆشناو وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆن و نه‌جات شه‌عبان ئامێدی وه‌ك جێگری سه‌ورۆكی فراكسیۆن و پێشه‌وا هه‌ورامی وه‌ك گوته‌بێژ و به‌همه‌ن كاكه عه‌بدولڵا بریارده‌ری فراكسیۆن ده‌ستنیشانكراون.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا لیزا فه‌له‌كه‌ددین كاكه‌یی وه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی فراكسیۆنی پارتی هەڵبژارد.
هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 30ی ئەیلول ئەنجامدرا، پارتی دیموکراتی کوردستان توانی 45 کورسی لە کۆی 111 کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستبهێنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.