ئاسایشی سلێمانی، رایگەیاند: زیاتر لە کیلۆیەک مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە کە لە رێگەی کەلوپەلی جوانکارییەوە هێنراوەتە کوردستانەوە .
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ماددە ھۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی، جەلال ئەمین بەگ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھێزەکانیان کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ماددەی ھۆشبەری لە جۆری تلیاک لەناو بەرگی پشتی و بۆندا شاردووەتەوە و داپۆشراوە بە جۆرە کاغەزێکی تایبەت تا هێزە ئەمنیەکان نەیدۆزنەوە .
جەلال ئەمین بەگ گوتی، ھێزەکانیان کەسێکی بیانیان دەستگیرکردووە کە بڕی زیاتر لە یەک کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەری لە جۆری تلیاک لەناو بەرگی پشتی و بۆندا شاردووەتەوە و بە شێوەیەکی باش پێچراوەتەوە تا بۆن دەرنەکات، دواتر خراوەتە ناو قوتویەکی موعەتەرەوە و ھەڵگیراوە تاوەکو لە فڕۆکەخانە تێپەڕێنرێت و ھێزە ئەمنییەکان پێی نەزانن.
جەلال ئەمین بەگ ، داوای لە هاوڵاتیان کرد هەر کەلوپەلێکی جوانکاریان بینی و جێی گومان بوو هێزەکانی ئاسایشی لێ ئاگادار بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.