شه‌وی رابردوو ، له‌چوار چێوه‌یى یاریه‌كانى گه‌ڕی 28 ى خولی پله‌یه‌كى ئیسپانیا یانه‌ى بارسێلۆنا له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگای خۆی سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر ریال بێتس تۆماركرد
بارسێلۆنا له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى ریال بێتسدا توانى براوه‌ی یاریه‌كه بێت به‌چوار گۆل به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی توانی لەو یارییەدا هاتریک تۆماربکات و گۆڵەکەى دیكه‌ى بارسێلۆناش یاریزان سوارێز تۆماری كرد
تاکە گۆڵەکەى ریال بێتسیش یاریزان لۆرینزۆ مۆرن تۆماری كرد
بەو بردنەوەیە بارسێلۆنا به 66 خاڵ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ریزبه‌ندی دێت ، پێشه‌نگی له‌ریزبه‌ندی به‌هێزتر كرد به‌جۆرێك جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئەتلەتیکۆمەدرید بۆ 10 خاڵ زیادکرد و لەگەڵ ریاڵ مەدریدی سێیەمیش بە 12 خاڵ لەپێشە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.