Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 20:57

ڤیدیۆ.. دێربی خولی ئیتاڵیا له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌نته‌ر میلان به‌کۆتا هات

له‌گه‌ڕی 28
کوردستان TV
100%


شه‌وى رابردوو ، له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى گه‌ڕی 28 ى خولی ئیتاڵیا ،  له‌دێربی خولی ئیتاڵیادا و له‌یاری لووتكه‌ى ئه‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ى ئه‌ی سی میلان له‌یاریگا و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى دا له‌میوانداری كردنى ئه‌نته‌ر میلان دووچاری شكست هات 


له‌یاریه‌كه‌دا ئه‌نته‌ر میلان  بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ توانى براوه‌بێت به‌سه‌ر ئه‌ی سی میلان 


سێ گۆڵەکەى ئه‌نته‌ر میلان له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان  ڤیچینۆ ، دی فری ، مارتینێز تۆماركران 

دووگۆله‌كه‌ى ئه‌ی سی میلانیش له‌لایه‌ن هه‌ریه‌ك له‌یاریزانان باکایۆکۆ و مۆساشیۆ تۆماركران 


به‌براوه‌بوونى ئه‌نته‌ر میلان له‌یاریه‌كه‌دا کۆی خاڵەکانی بۆ 53 خاڵ بەرزکردەوەو سەرکەوت بۆ پلەى سێیەم 

 ئەى سی میلانیش بە 51 خاڵ  له‌پله‌ى چواره‌می ریزبه‌ندی ده‌بیندرێت 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.