له‌چوارچێوه‌ی یاریه‌كانی گه‌ری بیست‌و هه‌شتی خولی كالچۆ یانه‌ی جه‌نه‌وا له‌سه‌ر یاریگا و له‌به‌رده‌م هانده‌رانی میوانداری یانه‌ی یۆڤنتۆسی پێشه‌نگی ریزبه‌ندی كرد
دوور له‌پێشبینه‌كان ئه‌لیگری ڕاهێنه‌ر پشووی به‌كۆمه‌ڵی یاریزانی سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌ی دابوو، گێمی یه‌كه‌م به‌یه‌كسان بوون به‌بێ گۆڵ به‌كۆتاهات، له‌گێمی دووه‌م و له‌خوله‌كی حه‌فتاو دوو ستیڤانۆ ستیوراو گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ جه‌نه‌وا به‌ده‌ست هێنا، دوابه‌دوای ئه‌و گۆڵه هه‌وڵه‌كانی جه‌نه‌وا بۆ سه‌ر گۆلی یۆڤنتۆس به‌دره‌وامبوو تا له‌خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك گۆران باندیف گۆلی دووه‌می بۆ جه‌نه‌وا تۆماركرد‌و ئه‌ركی یۆڤنتۆسی ئه‌سته‌م كرد
به‌مجۆره یاریه‌كه تاكۆتایی به‌دوو گۆلی بێ وه‌ڵام به‌سه‌ركه‌وتنی جه‌نه‌وا به‌كۆتاهاتوو و یۆڤنتۆسیش دووچاری یه‌كه‌م دۆرانی بوویه‌وه له‌خولی كالچۆ، به‌ڵام هه‌ر له‌پێشه‌نگ مایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.