Erbil 38°C شەممە 05 ئەیلوول 04:23

ئێران: هیچ بەشدارییەکمان لە ئۆپەراسیۆنی تورکیا دژی پەکەکە نییە

توركیا: ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شمان له‌دژی په‌كه‌كه‌ ئه‌نجامدا
کوردستان TV
100%


سوپای ئێران به‌ ئاژانسی (مه‌علومه‌)ی راگه‌یاندووه‌ سوپای ئێران هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام نادات.

پێشتر سلێمان سوه‌یلۆ، وه‌زیری ناوخۆی توركیا به‌ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی راگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ سوپای ئێران له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامداوه‌.

سەرچاوەیەك لە دەستەی ئەركانی سوپای ئێران به‌ ئاژانسی (مه‌علومه‌)ی راگه‌یاندووه‌ سوپای ئێران هیچ ئۆپه‌راسیۆنێك له‌ توركیا دژی پارتی كرێكارانی كوردستان په‌كه‌كه‌ ئه‌نجام نادات.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌ركانی سوپای توركیا به‌ ئاژانسی هه‌واڵی فارسی راگه‌یاند: سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئازاری2019، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له‌دژی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام هێزه‌كانی ئێران به‌شدارییان تێدا نه‌كردووه‌.

به‌وته‌ی وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی نێوان ئه‌نقه‌ره‌ و تاران له‌ ناوچه‌ سنورییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی توركیا ئه‌نجامدراوه‌.


داڕشتنه‌وه‌ی: سامان زاهیر

 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.